دەربارە 

 

دەزگای ڕێژنە میدیا پێک دێت لە ڕێکخراوێک و سایتێک و پەیجێک

لەلایەن فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحومیەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی مادەی (١٠,١١)

لەیاسایی ژمارە ( ١ )ی ساڵی ٢٠١١ ی پەرلەمانی کوردستان مافی کارکردنی پێدراوە

ڕێکخراوی ڕێژنە میدیا کاردەکات بۆ بەرێوپێشچوونی کاری میدیایی و ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان  , هەروەها کاردەکات لە بوارەکانی پەروەردە و فێرکردن و مافەکانی مرۆڤ و مرۆیی .

ڕێژنە میدیا دەرگای واڵایە بۆ هەموو کەسێک و چین و توێژێک بە گوێرەی پەیڕەوەی ناخۆی ڕێکخراوەکەمان ببێتە ئەندامی ڕیکخراوەکەمان و بە گوێرەی یاسای ڕێکخراوەیی هەرێمی کوردستان کاری ڕێکخراوەیی لەگەڵ ڕێژنە میدیا دا ئەنجام بدات .

ڕێژنە میدیا لەلایەن چەند گەنجێکی بەتوانا خاوەن ئەزموون لە بوارەکانی ژیان بەڕێوە ئەبڕێت و سەر بە هیچ حیزب و لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەکی نیە .

تەنها ئامانجی ڕێکخراوی ڕێژنە میدیا خزمەتکردنی تاکی کوردە جا چ بە پێدانی زانیاری یاخوود هەرکارئ کە لەدەسەلاتی دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوی ڕێژنە میدیا دا هەبێت .

وەک دیارە هەرێمی کوردستان لە بارێکی ناجێگیری دارایی دایە و لەلایەن حوکمەتی هەرێمی کوردستانەوە هیچ بڕە پارەیەک بۆ ڕێکخراوەکان خەرج ناکرئ , هەر بۆیەشە ڕێژنە میدیا بی بەشە لە هەبوونی ئۆفیس و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان .

 

 

 

Back to top button