كوردستانهه‌واڵ

کەشناسی : وادەی باران بارینی ڕاگەیاند

ڕێژنە میدیا

ده‌سته‌ی گشتی كه‌شوهه‌وای عیراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، بڵاویكرده‌وه‌، له‌ رۆژانی داهاتوودا پێشبینی ده‌كرێت باران ببارێت و پله‌كانی گه‌رما داببه‌زن.
 
له‌ چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌سته‌ی گشتی كه‌شوهه‌وای عیراق رایگه‌یاند، به‌یانی سێشه‌ممه‌ كه‌شوهه‌وا هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نایه‌ت.
 
راشیگه‌یاند، بۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ كه‌شوهه‌وا نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ پێشبینی باران بارینی نه‌رم له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما.
 
ئاماژه‌یپێكرد، بۆ رۆژی هه‌ینی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رز ده‌بێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی په‌ڵه‌ هه‌ور له‌ ئاسمانی شاره‌كانی عێراق.
 
روونیكرده‌وه‌، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی عێراق ئه‌گه‌ری بارانبارین له‌ ئارادایه‌، وێڕای دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما له‌ رۆژانی داهاتوو.
 
سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button