عێراقكوردستانهه‌واڵ

ناوی براوەکانی بازنەی یەکی سلێمانی ئاشکرا کرا

ڕێژنە میدیا

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست دەزگای ڕێژنە میدیا کەوتووە لە بازنەی یەکی پارێزگای سلێمانی هەریەکە لە رێبوار ئەوڕەحمان، کاندیدی نەوەی نوێ، یادگار مەحمود، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، دارا حەمە ئەحمەد، کاندیدی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان و نەرمین مەعروف، کاندیدی هاوپەیمانیی کوردستان دەرچون.

 

 رێبوار ئەوڕەحمان توانیویەتی 15251 دەنگ بەدەستبهێنێت، یادگار مەحمود، کاندیدی پارتی 7325 دەنگی بەدەستهێناوە

 

هەر بەپێی زانیاریەکان، رێبوار ئەوڕەحمان توانیویەتی 15251 دەنگ بەدەستبهێنێت، یادگار مەحمود، کاندیدی پارتی 7325 دەنگی بەدەستهێناوە و دارا حەمە ئەحمەد، کاندیدی یەکگرتوی ئیسلامی 6936 دەنگ و نەرمین مەعروف، کاندیدی هاوپەیمانیی کوردستان 5532 دەنگیان بەدەستهێناوە.

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button