عێراقكوردستانهه‌واڵ

ڕێژنە میدیا ئەنجامی بەرایی و کاندیدە دەرچوەکانی بازنەی سێی سلێمانی بڵاودەکاتەوە

ڕێژنە میدیا

 

ڕێژنە میدیا

 

دوای ئەوەی کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆتاییهات، لەئێستادا پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەردەوامی هەیە و بەگوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەکانیش لەبازنەی سێی سلێمانی کاندیدێکی هاوپەیمانی کوردستان، کاندیدێکی نەوەی نوێ و یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.
 
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی بازنەی سێی سلێمانی کە پێکهاتوە لە (هەڵەبجە، شارەزور، پێنجوێن و سەیدسادق) هەریەک لە موسەننا ئەمین لە یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، ئاریان عەزیز لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ و چرۆ حەمەشەریف لەهاوپەیمانی کوردستان وەک سێ براوەی بازنەکە سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و بون بە پەرلەمانتار.
سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button