عێراقكوردستانهه‌واڵ

کۆمیسیۆن : ڕێژەی بەژداری کردنی دەنگدەران لە سەرتاسەری عێراق ڕادەگەیەنێت

ڕێژنە میدیا

 

دەشتی سدیق محەمەد وتەبێژی تۆڕی ھاوپەیمانییەکانی چاودێریکردنی ھەڵبژاردن، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا داتا و ئامارەکانی تایبەت بە پێشێلکارییەکانی هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆی خستەڕوو رایگەیاند، لە کۆی دوو هەزار و (240) چاودێر (137) چاودێر بەپێچەوانەی رێنماییەکان کاریان کردووە و دورخراونەتەوە.

وتیشی، لەسەرتاسەری عێراق لە (369) وێستگەی دەنگدان پێشێلکاری تۆمارکراوە و کەسی دەنگەر کەسێکی دیکە لەگەڵی چۆتە ژورەوە.

بە وتەی دەشتی سدیق، تا کاتژمێر (5:00)ی ئێوارە رێژەی دەنگدان لە سەرتاسەریی عێراق لە (32٪) تێپەڕ نەبووە.

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button