كۆمه‌ڵایه‌تی

باشترین کات بۆ ئەنجامدانی سەرجێیکردن لەنێوان هاوسەران

ڕێژنە میدیا
 
 
 
 
پسپۆڕێکی ئێرانی باس لە باشترین کاتەکان دەکات بۆ ئەنجامدانی سەرجێیکردن لەنێوان هاوسەرەکان و سوودی کاتە جیاوازەکانیش بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە دەخاتەڕوو.
 
نەدا قارەمان نەژاد, پسپۆڕ لە بواری دەروونناسی و مامۆستای زانکۆی تاران، باس لە باشترین کاتەکان دەکات بۆ ئەنجامدانی سەرجێی لەنێوان هاوسەرەکان، بەگوێرەی وتەی نەدا باشترین کاتەکان بۆ ئەنجامدانی سەرجێی بریتین لە:
 
١- بەیانیان
 
بەیانیان بە باشترین کات دادەنرێت بۆ ئەنجامدانی سەرجێی لەنێوان هاوسەرەکاندا بەتایبەت سەرەتای خۆرهەڵاتن، ئەویش بەهۆی ئەوەی لەوکاتەدا دەردانی هۆرمۆنی تێستێسترۆن لەلایەن پیاوانەوە چالاک دەبێت و بەهەمانشێوە دەردانی هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین لەلایەن ئافرەتانەوە چالاک دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆکار بۆ دەردانی رێژەیەکی زۆری هۆرمۆنی ئەندرۆفین لەلایەن هەردوولاوە کە ئەمەیان بەرپرسە لە بەخشینی چێژ، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر دەستپێکردنی رۆژێکی باش.
 
٢- لەکاتی پەتای وەرزیدا
 
ئەنجامدانی سەرجێی لە وەرزی زستاندا و لەوکاتانەی کە یەکێک لە هاوسەرەکان تووشی پەتای وەرزی بووە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی بەرگری لەش بەرامبەر پەتاکە.
 
٣- بەرلە چاوپێکەوتن
 
هەندێک جار چاوپێکەوتنێکی گرنگت بۆ دێتە پێشەوە کە وادەکات ترس و دڵەڕاوکێت لا دروستبێت، بۆ نمونە چاوپێکەوتنی کار، ئەنجامدانی سەرجێی بەرلەکاتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنەکە وادەکات دڵەڕاوکی و ترست کەم ببێتەوە.
 
٤- لە کاتێکدا کە رووبەڕووی فشاری دەروونی بوویتەتەوە
 
گەر دەتەوێت ناڕەحەتییەکانی رۆژەکەت رزگارتبێت و خۆت لەوکێشمەکێشم و بیرکردنەوە زۆرانە رزگار بکەیت کە دەروونت بەهۆی رۆژێکی ناخۆشەوە بۆی دروستکردووی، ئەوا باشترین کارێک بیکەیت سەرجێیکردنە لەگەڵ هاوسەرەکەت، پەیوەندییەکی گەرمی سۆزداری و سێکسی وادەکات فشارە دەروونییەکانت کەمبنەوە و بەرێژەیەکی زۆر ئارامبیتەوە.
سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button