ته‌ندرووستی

پێنج كاریگەری وەرزی پایز لە سەر پێست

ڕێژنە میدیا

 

هەموومان دەزانین وەرزی پایز وەرزێکی ئێجگار جوان و ئەفسوناویە، کە تێیدا کەش و ھەوا فێنک دەبێت،بەڵام لەوانەیە بۆ پێست بە وەرزێکی باش دانەنرێت بەتایبەت بۆ هەندێک جۆری نەخۆشی پێست. بەڵام بە گرتنەبەری ھەندێک ڕێ و شوێنی تایبەت و خۆپارێزی دەتوانین چارەسەریان بکەین، دکتۆرە سەرگوڵ پسپۆری نەخۆشیەکانی پێست وجوانکار گرینگترین ئەو کێشانە ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ له‌م وه‌رزه‌دا توشی پێست ده‌بێت و بریتین لە :-
 
1-وشک بونی پێست بەهۆی کەمبوونی ڕادەی شێ لە هەوادا کە دەبێتە ھۆی دروستبوونی توێشکی سپی لەسەر پێست وخوران و سووربوونەوە ی پێست.
 
2-سەرهەڵدانەوەو خراپ بوونی ئێکزیما لەو کەسانەی ئێکزیمایان هەیە بە تایبەتی لە منداڵان.
 
3-ئەو کەسانەی نەخۆشی گوڵیان هەیە بارودۆخییان خراپ دەبێت بەهۆی گۆرانی گەرمی و ساردی و زیاتر خواردنی کافایین لەم وەرزەدا.
 
4-ئەوانەی ئێکزیمای چەوریان هەیە لەم وەرزەدا خراپتر دەبن و توشی توێشکی و سووربوونەوە دەبن لە ناو سەر و سەر برۆ و لای کەپوو و سینگیان.
 
5-هەندێک نەخۆشی تر هەیە کە لە هاوین بەرەو باشی دەچن بە هۆی کاریگەری تیشکی خۆر لەوانەیە لەم وەرزەدا خراپتر بن ، بۆ نمونە نەخۆشی سەدەفییە .
 
بۆ خۆپارێزی و کەمکردنەوەی کاریگەری ئەم وەرزە لە سەر پێستمان باشترین شت کەمکردنەوەی ماوەی خۆ شوشتن و دوور کەوتنەوە لە بەکارھێنانی ئاوی گەرم و لیفکە، هەروەها زۆر گرنگە کە کرێمە شێدار کەرەوەکان بەشێوەیەکی رۆژ انە و رێکوپێکی بەکاربهێنین.
سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button