عێراقكوردستانهه‌واڵ

دەسەڵاتی فرۆکەوانی عێراق : سەبارەت بە هەبوونی کارتی ڤاکسین لە کاتی گەشتکردندا زانیاری نوئ ڕادەگەیەنێت

ڕێژنە میدیا

 

 
لە ڕێنمایی یەکی نوێ دا دەستەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی ڕایگەیاندووە، کە لە ئێستادا پشت بەستن بە بڕوانامەی نیۆدەوڵەتی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسینی دژی کۆڤید 19 ی ھەڵپەساردوە.
 
دەستەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق بڵاویکردەوە، “گەشتیاران و ھێڵە ئاسمانییەکان ئاگاداردەکەینەوە، کە لە ئێستادا پشت بەستن بە بڕوانامەی نیۆدەوڵەتی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسینی دژی کۆڤید 19 ھەڵپەسێردراوە”.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، ” بڕیارەکە هەموو گەشتیارانی عێراق لەکاتی گەشتکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات دەگرێتەوە و تەنیا پەسەندکردنی پشکنینی (PCR) بە (72)کاتژمێر پێش ڕۆشتن و هاتنەوە کاری پێدەکرێت”.
 
ئەم بڕیارەی دەستەڵاتی فرۆکەوانی عێڕاق لە کاتێکدایە بڕیاردرابوو پاش وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنا و بە دەستهێنانی کارتی ڤاکسین هاوڵاتی مافی ئەوەی هەبێت گەشتی دەرەوەی وڵات بکات، پێشتریش ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشتر داوایکرد وەرگرتنی ڤاکسین نەکرێت بە مەرج بۆ گەشتکردن.
سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button