جۆراوجۆر

پێنج سووپرایزی ناوازەی پیاوان بۆ ژنان کە دڵ خۆشیان دەکات

ڕێژنە میدیا

 

ه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت هاوسه‌ره‌كانتان دڵخۆشبكه‌ن، چه‌ند رێگه‌یه‌كی ئاسان هه‌یه‌ ده‌بێته‌ شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو (سوپرایز) بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت و دڵخۆشی ده‌كات، دڵنیابه‌ بوونی ئه‌وجۆره‌ كردارانه‌ش وا له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌كات ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه‌ سوپرایزت بۆ بكاته‌وه‌، به‌وشێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام ژیانتان خۆشده‌بێت و عه‌شقه‌كه‌تان بۆ یه‌كتری نوێده‌كه‌نه‌وه‌.

* كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌یه‌و ده‌زانیت ماندووه‌، تۆ خواردن دروستبكه‌و سفره‌كه‌ بڕازێنه‌ره‌وه‌ هه‌تا ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ شوێنی كاره‌كه‌ی.

* گوڵی بۆ بكڕه‌و وشه‌یه‌كی تایبه‌تی نێوان خۆتانی لێ بنووسه‌، یان یادگارییه‌كی خۆشی كاتی ده‌ستگیرانداری تێدا بنووسه‌و له‌ پشتی ده‌رگای ماڵه‌وه‌ بۆی دابنێ، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌ ببینێت و دڵی خۆشبێت.

* ئه‌گه‌ر منداڵت هه‌یه‌ دیاری بۆ بكڕه‌و له‌ڕێگه‌ی منداڵه‌كه‌ته‌وه‌ پێشكه‌شی بكه‌.

* چوونه‌ ده‌ره‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی بۆ رێكبخه‌و ئاره‌زووی چی ده‌كات بۆی جێبه‌جێ بكه‌.

* له‌سه‌ر پارچه‌ كاغه‌زێكی ره‌نگاوڕه‌نگ وشه‌ی خۆشمده‌وێیت یان هه‌ر وشه‌یه‌كی تر كه‌ ئه‌و پێیخۆشه‌ بینووسه‌و بیكه‌ره‌ ناو سه‌لاجه‌كه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانی كه‌ هه‌ستا بۆ ئاماده‌كردنی نانی به‌یانی كه‌ سه‌لاجه‌كه‌ی كرده‌وه‌ یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌ ببینێت و رۆژێكی پڕخۆشی پێكه‌وه‌ به‌سه‌ربه‌رن.

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button