جیهانكوردستانهه‌واڵ

بەریتانیا : شەش قاچاغچی کورد دەسگیر کران

ڕێژنە میدیا
 
 
 
 
بەرپرسانى بەریتانیا ئاشکرایانکرد، توانیویانە شەش کەس بە تۆمەتى بردنى کۆچبەران بۆ بەریتانیا دەستگیر بکەن کە زۆرینەیان کورد بون و بڕیاریشە ئەمڕۆ ئەو کەسانە روبەڕوى دادگا بکرێنەوە.
 
 
تۆڕى هەواڵى بی بی سی بڵاویکردوەتەوە؛ شەش کەس بە تۆمەتى بەقاچاغبردنى هاوڵاتیان لە فەرەنسا و بەلجیکا و هۆڵەنداوە بۆ بەریتانیا دەستگیرکراون.
 
 
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە ئەو کەسانە زۆرینەى کۆچبەرە کوردەکانیان بەرەو بەریتانیا و بەشێوەیەکى قاچاغبردوە و بۆ هەر کۆچبەرێکیش بڕى  پێنج بۆ (10) هەزار پاوەندیان لێوەرگرتون و لەڕێى ئۆتۆمبێلى بارهەڵگرەوە کۆچبەرەکانیان گواستوەتەوە.
 
 
دەسەڵاتدارانى بەریتانیا لەوبارەیەوە ئاماژەیان بۆ ئەوەکردوە کە پڕۆسەى دەستگیرکردنى ئەو قاچاغچیانە دواى لێکۆڵینەوەیەکى ورد لە بابەتەکە بە بەشدارى ئاژانسەکانى هەواڵگرى فەرەنسا و بەلجیکا و هۆڵەندا و بەریتانیا ئەنجامدراون بێ ئەوەى هیچ زانیارییەکى دیکە لەبارەى ئەو قاچاغچیانەوە بڵاوبکەنەوە.
سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button