جیهانكوردستانهه‌واڵ

ئێران بۆ ئەمریکا: بەزوترین کات بنکەی سەربازیی هەریر چۆڵ بکەن

ڕێژنە میدیا
 
 
 
 
سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران داوا دەکات، ئەمریکا بنکەی سەربازیی هەریر لە باشووری کوردستان چۆڵ بکات.
 
 
میدیاکانی ئێران بەشێکی دیکە لە قسەکانی محەممەد باقری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەیان لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکان بڵاوکردەوە کە رۆژی یەکشەممەی رابردوو بەڕێوەچوو.
 
 
باقری لە قسەکانیدا جگە لە هەڕەشەکردن لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، باسی پێگەی سەربازیی هەریری هێزەکانی ئەمریکاش کردووە و گوتوویەتی، تاران قبووڵ ناکات بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە نزیک سنوورەکانی هەبێت.
 
 
باقری لە قسەکانیدا گوتوویەتی، بنکەی سەربازیی هەریر یەکێک لەو شوێنانەیە کە لەوێدا پیلان دژی ئێران دادەڕێژرێت و دەبێ کۆبکرێتەوە.
 
 
سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەبارەی بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە هەریر و هەروەها بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە کە بە تازەیی چالاکیی دیپلۆماسی و سەربازییان بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری دەستپێکردووە.
 
 
سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button