كوردستانهه‌واڵ

ئەمڕۆ کارگەی ئاردی سلێمانی لە سنوری بازیان دەکرێتەوە

ڕێژنە میدیا

 

ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا کارگەی ئاردی سلێمانی لە سنوری بازیان دەکرێتەوە کە هەزار ھەلی کار دەڕەخسێنێت و  کارگەکە گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان وەردەگرێت و لەو رێگەیەوە گەنمی ناوخۆی جوتیاران ساغ دەکرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی بە‌ئامادە‌بونی هەریەکە لە وە‌زیرانی دارایی و ئابوری، كشتوكاڵ و سە‌رچاوە‌كانی ئاو، كارگە‌ی بە‌رھە‌مھێنانی ئارد لە سنوری بازیان دەکاتەوە، كە‌ لە‌چوارچێوە‌ی پڕۆژە‌ی نیشتمانی بە‌بازاڕكردنی گە‌نمی جوتیانە‌‌.

کارگەکە، گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان وەردەگرێت و لەو رێگەیەوە گەنمی ناوخۆی جوتیاران ساغ دەکرێتەوە

کارگەکە، گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان وەردەگرێت و لەو رێگەیەوە گەنمی ناوخۆی جوتیاران ساغ دەکرێتەوە، ئەوەش پێداویستی ھاوردەکردنی ئارد لە وڵاتانی دراوسێوە بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.

پرۆژەکەی کارگەی ئاردی سلێمانی یەکێکە لەو 13 کارگەیەی کە دەکرێنەوە و لە رێگەیەوە ھەزاران ھەلی کار دابین دەکرێن

پرۆژەکەی کارگەی ئاردی سلێمانی یەکێکە لەو 13 کارگەیەی کە دەکرێنەوە و لە رێگەیەوە ھەزاران ھەلی کار دابین دەکرێن و خەرجی رۆژانەی ھاوڵاتیانیش کەم دەکاتەوە.

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button