جۆراوجۆر

مانای بینینی مار لە خەودا ئاماژەیە بۆ ئەم ١٠ شتە

ڕێژنە میدیا

 
شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوەی تایبەتیان هەیە بۆ بینینی مار لە خەوندا و بە گوێرەی لێكدانەوەی ئیبن سیرین بینینی مار لە خەودا ئەم مانایانەی دەبێت .
 
1-ئەو كەسەی لە خەویدا مار بە مردوی ببینێت ئەوە مانای وایە لەدەست دوژمنەكانی ڕزگاری بوە .
 
2-ئەو كەسەی لە خەویدا بترسێت لەو مارەی دەیبینێت ئەوە مانای وایە لە دوژمنەكانی دەترسێت .
 
3-ئەو كەسەی لە خەویدا مارێكی مرادەرەوە بوو لەسەر جێگەی نوستنەكەی ببینێت ئەوە ڕەنگە هاوسەرەكەی توشی كێشە ببێت .
 
4-ئەگەر لە خەوتدا مار لە ملت ئاڵا بێت و كردبێتت بە سێ پارچەوە ئەوە ڕەنگە لەگەڵ هاوسەرەكەت دروست ببێت و كێشەی جیابونەوە ڕوبەڕوتان ببێتەوە .
 
5-ئەو كەسەی لە خەویدا ببێت بە مار ئەوە مانای وایە لە دینەكەی هەڵدەگەڕێتەوە .
 
6-ئەو كەسەی لە خەویدا بینێت ماڵەكەی پڕە لە مار ئەوە پێدەچێت ماڵەكەی كەسانێك سەردانی بكات كە بێ باوەڕن .
 
7-ئەو كەسەی مار لە جەستەی بئاڵێت ئەوە مانای وایە ئەو كەسی كە دوژمنیەتی زۆر لێی نزیكە و كێشەی بۆ دروست دەكات .
 
8-ئەو دەسەڵاتدارەی لە خەویدا مارێك بكوژێت ئەوە مانای وایە شوێنێكی گەورە دەگرێتە دەستی .
 
9-ئەو كەسی لە خەویدا مار بەخێو بكات ئەوە مانای وایە توشی دەسەڵاتدارێكی گەورە دەبێت .
 
10-ئەو كەسەی لە خەویدا مار لە زەویەكەوە بۆی بێتە دەرەوە ئەوە لەو شێوێنەدا توشی كێشە دەبێت .
 
سەرچاوە:احلامك

 

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button