جۆراوجۆر

نەدا عەزیزی شاجوانی کوردستانی ڕۆژهەڵات , دواین پرۆژەم خزمەتکردنی بەمنداڵی بێ سەرپەرشت و کەسانی هەژار دەبێت

ڕێژنە میدیا

دیمانەیەکی تایبەت لەگەڵ خانمە مۆدێل نەدا عەزیزی کە لەلایەن ڕیژنە میدیاوە ئەنجام دراوە

نەدا عەزیزی:ساڵی 2016 نازناوی شاجوانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتم پێبەخشرا

نەدا عەزیزی، تەمەنی 24 ساڵە، لەشاری مەريوانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لەدایک بووە، ئەو لەتەمەنی منداڵییەوە حەزو خولیای بۆ کاری هونەریی ومۆدێلات دەجوڵێیت وبەشداری پێشبڕکێی و چەندین کاری هونەریی و کلیپ دەکات. سەبارەت بە ئامانجی کارەکانی نەدا بۆ ڕێژنە میدیا وتی

من ئامانجێکی باش و سەرکەوتنم بۆکاری مۆدێلات وهونەری هەیە کەبتوانم ڕۆڵی سەرکەوتوانەی خۆم بگێڕم بەداخەوە هەندێ کەس بەچاوێکی هەڵەوە تەماشای کاری مۆدێلات دەکەن کەخۆی دەبێت هەر کارێک بەپیرۆزی وشەرەفمەندییەوە بکرێت و کەسێتی وهاوسەنگی خۆت بپارێزیت

. ئەوەشی وت

کەساڵی 2016وەک یەکێک لەکاندیدەکانی ڕۆژهەڵات بەشداری هەڵبژاردەی شاجوانی کوردستانم کردووەو نازناوی شاجوانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتم پێبەخشراوە کەئەوەش بووبەمایەیی دڵخۆشی خەڵکی کوردستان و ڕۆژهەڵاتیش.

دەربارەی دواین پرۆژەشی ئەو خاتونە وتی:وتی پشتیوان بەخوا دواین کارو پرۆژەم خزمەتکردنە بەمنداڵی بێ سەرپەرشت و هەژارو هەروەها بواری ژینگەیی و گەشەپێدانی مرۆیی کەبتوانم خزمەتێکی گەورە بەکوردستانەکەم بکەم.

 

دیداری :ڕێباز حەسەن کەڵهوڕیی

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button