كوردستانهه‌واڵ

هەولێر : تەرمێک لە ئۆتێلێک دۆزرایەوە

ڕێژنە میدیا

 

لە شاری ھەولێر، لە ھۆتێل سۆما تەرمێک دۆزرایەوە و بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێریش راگەیاندنێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە.
 
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاندووە، ” ئەمڕۆ سەعات ١١:٣٠ی پێش نیوەڕۆ، ئاگادار کرانەوە بەبوونی تەرمێک لە ھۆتێل سۆما لە شەقامی سوڵتان مزەفەر، دوای چوونی تیمێکی پۆلیس بۆ شوێنی مەبەست و دەست کرا بە لێکۆڵینەوە”.
 
ئەوەشی خستۆتەڕوو تەرمەکەی هی کەسێکە، بەناوی ئەحمد ابراھیم محەمەد، تەمەن ٥٢ ساڵ بەڕەگەز عەرەبە خەڵکی موسڵە لە بازاڕی لەنگەی شاری ھەولێر کاری دەکرد و بە تەنھا لە ھۆتێلی ناوبراو دەژیا و گیانی لەدەستدەداوە.
 
پۆلیسی ھەولێر باس لەوەش دەکات، تەرمەکە رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کراوە بۆ ئەوەی ھۆکاری مردنەکەی بزاندرێت، بۆ ئەو مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button