ئابوریكوردستانهه‌واڵ

زانیاری نوێ سەبارەت بە پڕۆژە یاسای خانەنشینی ھێزەکانی ناوخۆ و پۆلیس ئاشکرا کرا

ڕێژنە میدیا

 

پڕۆژە یاسای خانەنشینی ھێزەکانی ناوخۆ و پۆلیس لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمە و بەھۆی بوونی دوو روانینی جیاواز بۆ پڕۆژە یاساکە ھێشتا رەوانەی ئەنجومەنی شورا و پەرلەمانی کوردستان نەکراوە بۆ دەنگدان لەسەری.
 
 
ئەمڕۆ دووشەممە، کاوە عەبدولقادر ئەندامی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان بە میدیاکانی راگەیاند “تائێستا بە فەرمی پڕۆژە یاساکە نەھاتۆتە پەرلەمانی کوردستان و ئەوەی لەبارەی تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساکە لە ئەنجومەنی وەزیران باس دەکرێت تەنھا بەشێکە لە بانگەشەی ھەڵبژاردن”.
 
وتیشی “ڕەشنووسی پڕۆژە یاساکە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە تەواو کراوە و ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و لە ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر کراوە و نەگەیشتوونەتە ئەنجام”.
 
کاوە عەبدولقادر روونیکردەوە “لە ئەنجومەنی وەزیران دوو روانینی جیاواز لەبارەی پڕۆژە یاساکە ھەیە بەشێکیان لەگەڵ ئەوەن لە سەدا ٦٠ی موچەیان بۆ خەرج بکرێت و ھەندێکی تریان لەگەڵ ئەوەن موچەی خانەشینی ھێزەکانی ناوخۆ و پۆلیس ٤٠٠ ھەزار بێت و دەرماڵەی بڕوانامە و ھاوسەر و منداڵیان بۆ خەرج بکرێت”.
 
جەختیشی کردەوە “تا ئێستا ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پڕۆژە یاساکە نەگەیشتوونەتە کۆدەنگی”.
 
لە پرۆژە یاساکەدا تەمەنی خانەنشینبونی کارمەندانی ئاسایش و ھێزەکانی ناوخۆ و ھەروەھا موچەی خانەنشینبونیان دیاری کراوە و وا بڵاوکرایەوە کە پڕۆژە یاساکە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەوانەی ئەنجومەنی شورا کراوە.
 
 
سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button