كوردستانهه‌واڵ

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران : به‌ 16 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشیان بۆ هێناوین و 15 جاریش تۆپباران کراوین

ڕێژنە میدیا
 
 
 
 
بەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ سوپای پاسداران ناوچەکانی سیدەکانی تۆپباران کردووە، بەڵام هیچ زەرەر و زیانێکی نەبوو.
 
 
بەوتەی بەرپرسانی دیموکرات ، سوپای پاسداران لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بە 16 درۆن هێرشی کردووەتە سەر پێشمەرگەکانیان و توانیانە چوار لەو درۆنانە بکەنە ئامانج و بەریان بدەنەوە.
 
بە گوێرەی زانیاریەکان : لە رۆژی پێنجشەممە 9ی ئه‌یلوولی 2021ه‌ وە ئێران بەشێوەی پچڕپچڕ 15 جار ناوچە سنوورییەکانی تۆپباران کردووە و بەردەوام فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە.
 
 
جێی ئاماژەیە   له‌و هێرشانه‌ی هێزه‌كانی رژێمی ئێراندا زیانی مادی به‌ ژیان و ماڵی خه‌ڵكی سیڤیلی ناوچه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ و هیچ زیانێكی گیانی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌گه‌یشتووه‌”.
 
 
لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ژمارەیەک لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران هەڕەشیان کردووە و رایانگەیاندووە، لە هەر شوێنێکەوە مەترسی لەسەر ئاسایشی ئێران دروستبکرێت، ئەو شوێنە دەکەنە ئامانج.
 
سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button