عێراقكوردستانهه‌واڵ

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران : لەسەر حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان داوایەکی بەپەلەی ئاڕاستەی کازمی کرد

ڕێژنە میدیا
 
 
 
 
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە و شەمخانی لە دیدارەکەدا داوای “چەککردن و دەرکردنی بەپەلەی” حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی کرد کە بارەگاکانیان لە هەرێم داناوە.
 
 
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، عەلی شەمخانی، سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران، ئەمڕۆ لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە کرا.
 
 
میدیاکانی ئێران ئاماژە بەوەش دەکەن، شەمخانی نیگەرانی وڵاتەكەی لە بونی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەرێمی كوردستانی عێراق دەربڕیوە و داوایكرد”دەستبەجێ چەك بكرێن و لە عێراق بكرێنە دەرەوە”.
سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button