جۆراوجۆر

هەشت کردار کە میوان ئەنجامی دەدات و خاوەن ماڵ پێی خۆش نیە

 

ڕێژنە میدیا
 
 
 
 
هەموان رەنگە كەم تا زۆر میوان رو بكاتە ماڵەكانیان، هۆكارن بۆ دڵخۆشی و بەهێزكردنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان، بەڵام میوان چەندیش خۆشەویست بێت هەندێك رەفتار هەیە كە خاوەن ماڵ رقی لێدەبێتەوە، باشترە لە كاتی سەردانكردنی ماڵانی دیكە لە ئەنجامدانی دوربكەویتەوە.
 
 
 
 
1. رەخنەگرتن لە رێكخستن ناوماڵ و شێوازی دانانی كەلوپەلەكانیان، كە لەڕاستیدا ئەوە كاری تۆ نییە و هەر كەسێك و بەپێی ئارەزوی خۆی رێكیدەخات.
 
 
2. كردنەوەی دەرگای سەلاجە، لە كاتێكدا خاوەن ماڵ داوای لێنەكردبێتیت.
 
 
3. پێدانی خواردن بە ئاژەڵە ماڵییەكەت لەسەر سفرەی نانخواردن.
 
 
4. بەكارهێنانی ئامێرە میوزیكییەكانی ماڵەكە، بەتایبەتی ئەگەر لە شێوازی بەكارهێنانی نەزانیت.
 
 
5. مانەوەی زۆر لە گەرماو بەبێ ئەوەی پێویستت بێت و تەماشاكردنی كەلوپەلەكانیان.
 
 
6. گەڕان بەناو ژورەكان بە بێ وەرگرتنی مۆڵەت.
 
 
7. داواكردنی كەلوپەلەكان كە بیبەیت بۆ خۆت.
 
 
8. رێگەدان بەوەی منداڵەكەت دەست لە هەمو شتێك بدات و بەناو ژورەكاندا بگەڕێت.
 
سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button