كۆمه‌ڵایه‌تی

ئەو 8 ڕفتارەی هۆكارە بۆئەوەی رێزی هاوسەرەكەت لەدەست بدەیت

ڕێژنە میدیا

 

لە نێوان هاوسەران هەڵە رودەدات و زۆركات رەنگە رەفتاری هەڵە بەرامبەر یەكتر بكەن، لێبوردەیی هۆكاردەبێت بۆئەوەی درێژە بە پەیوەندییەكەتان بدەن، هەروەها ئەوەی یارمەتیت دەدات بەردەوام رێزی هاوسەرەكەت بەدەستبهێنیت ئەوەیە تۆش بە هەمان شێوە رێزی بگریت و لە ئەنجامدانی چەند رەفتارێك دوربكەویتەوە.

1. درۆكردن لەگەڵ و شاردنەوەی راستییەكان.

2. ئاشكراكردنی نھێنییەكانی ئەو یان ئەو نهێنییانەی لە ژیانی هاوسەرگیریتاندا هەیە.

3. بێڕێزیكردن بە دایكی.

4. خیانەتكردن لێی.

5. سەپاندنی قسەی خۆت و وەرنەگرتنی رای بەرامبەرت.

6. گاڵتەكردن بە كەسانی دیكە و باسكردنیان بە نەرێنی.

7. وتنی وشی ناشرین و نەشیاو بە هاوسەرەكەت.

8. بونی داواكارییەكی زۆر لە هاوسەرەكەت لە كاتێكدا خۆت داواكارییەكانی بۆ جێبەجێ ناكەیت.

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button