عێراقكوردستانهه‌واڵ

ئەو بەرپرسەی کە حکومەت داوای کردبوو دەستگیر کرا

ڕێژنە میدیا

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق دەڵێت، بەرپرسی ئەمنی “ویلایەتی باکووری عێراق”ـیان دەستگیرکردووە کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان داواکراوبووە.
ئەمڕۆ شەممە 11ی ئەیلوول، شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەندامێکی سەرەکیی داعشیان بەناوی “ئەبو ئیبراهیم دابق” دەستگیرکردووە کە “هاوژینی ژنێکی تیرۆریست بووە” و چەک و بۆمبی بۆ هەولێر گواستووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “دەستگیرکراوەکە بەرپرس بووە لە پێکهێنانی ئەو مەفرەزانەی بەمدواییانە لە پارێزگاکانی کەرکوک و ئەنبار دەستگیرکراون و مەفرەزەیەکی دیکەش کە لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکران و نیازی تەقینەوە و پلاندانانیان بۆ کوشتن هەبووە لەنێو هەرێمی کوردستاندا”.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، کە دەستگیرکردنەکە دوای هەوڵێکی مەیدانی زۆر هات کە مانگ و نیوێکی خایاندووە لەگەڵ بەدواداگەڕان لە پارێزگاکانی کەرکوک، نەینەوا، بەغدا و ئەنبار.
سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button