جۆراوجۆر

کاتێک خەونت بەم حەوت شتەوە بینی ئاگاداربە و پشت گوئی مەخە

ڕێژنە میدیا

 

زۆر كات خەو بینین ئاماژەیە بۆ ئەوەی مرۆڤ ئاگاداری چەند شتێك بێت كە لە دەوروبەری ڕودەدات ،بینینی هەموو خەونێك مانای تایبەتی هەیە و ئەو كاتەی خەو بەم شتانەوە دەبینیت پێویستە ئاگاداربیت .
 
1- فڕین : هەركاتێك خەونت بینی بەوەی دەفڕیت ئەوە مانای ئەوە دەبەخشێت تۆ كەسێكیت هیواو خەونت زۆرە و لەگەڵ ئەوەشدا ئارەزووی ئەوە دەكەیت لە هەمو ئەو كۆت و بەندانە ڕزگارت بێت كە بۆ ژیانت دروست كراون .
 
2-ئاو : ئەو كەسەی لە خەویدا ئاو ببینێت ئەوە مانای ئەوە دەبەخشێت كەسێكی پاك و بێگەردە.
 
3- ددان : كەوتنی ددان لە خەودا بە مانای ئەوە دێت كە پێویستە لەدەست شتێك كە لە ژیاندایە خۆت ڕزگاربكەیت ، بەڵام ئەگەر لە خەوتدا ددانەكانت ناشرین بوو ئەوە مانای ئەوە دەگەیەنێت كە بابەتێك هەیە و تۆ دوودڵًی تیایدا و لێی دەترسیت .
 
4- مردن لە خەودا بە مانای گواستنەوەی حاڵەتی مرۆڤە لە دۆخێك بۆ دۆخێكی دیكە .
 
5- دووگیانی : ئەگەر لە خەوتدا بینیت دووگیانیت ئەوە مانای وایە لەو كارانە ترست هەیە كە دەتەوێت بۆ داهاتوو ئەنجامی بدەیت و بارێكی قورس لەسەر شانتە .
 
6- پارە : بینینی پارە لە خەودا بە مانای بەختێكی باش دێت .
 
7- ئاگر : ئەو كەسەی لە خەویدا ئاگر ببینێت ئەوە مانای وایە دەیەوێت ئەو پەیوەندیەی هەیەتی لەگەڵ كەسێك بیگۆڕێت یان بەتەواوەتی لێی جیا ببێتەوە .
 
سەرچاوە:سيدتى
سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button