كۆمه‌ڵایه‌تی

خانمان بەم چەند شتەو کردارەی پیاوان بێزار دەبن و پێویستە بیزانی

ڕێژنە میدیا

گه‌ر كه‌سایه‌تی له‌ ژیانی ژن و پیاودا گرنگی زۆری هه‌بێت، ئه‌وا به‌ دڵنیایه‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی جه‌سته‌ش گرنگی زۆره‌و كۆمه‌ڵێك خاڵ هه‌یه‌ له‌ جه‌سته‌ی پیاواندا زۆر بێزاركه‌ره‌ بۆ ژنان، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ وریایه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت:

-ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ بۆ بێزاركردنی خانمان له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا بێت، چاره‌سه‌ره‌كه‌شی شۆردنی ددانته‌ لانیكه‌م له‌ رۆژێكدا 2 جار، بنێشتیش به‌كار بهێنه‌.

 

-هیچ ژنێك حه‌ز به‌وه‌ ناكات ده‌ست له‌ ڕوخساری پیاوه‌كه‌ی بدات و دواتر هه‌موی ببێت به‌ زه‌یت، بۆیه‌ به‌رده‌وام ڕوخسارت بشۆ و گه‌ر چه‌وریه‌كه‌ ئاسایی نه‌بوو سه‌ردانی دكتۆر بكه‌.

 

-شتێكی ئاسایه‌ گه‌ر به‌هۆی له‌پێكردنی پێڵاو بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر قاچت بۆن بكات، به‌ڵام نابێت كه‌ دواتر نه‌یشۆیت، هاوكات ئاگاداری نینۆكه‌كانت به‌.

ئه‌م ناوچه‌یه‌ش به‌رده‌وام سه‌رنجی خانمان ڕاده‌كێشێت، بۆیه‌ گرنگی به‌ پاكوخاوێنی و لابردنی نینۆكه‌كانت بده‌.

-دڵنیابه‌ له‌وه‌ی بۆنی بنباڵت ناخۆش نیه‌، به‌رده‌وامیش موه‌كانی لابده‌ و دژه‌ عه‌ره‌ق به‌كار بهێنه‌.

-بونی ڕیش شتێكی ئاساییه‌و زۆرجار مۆدێله‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ مووه‌كانی ناڕێكبێت و مووی سمێڵ درێژبوبێت و موی لوت هاتبێته‌ ده‌ره‌وه‌.

-مووی جه‌سته‌ی پیاوان بۆ خانمان شتێكی رێژه‌ییه‌، به‌شێك حه‌زیان پێیه‌تی و به‌شێكیش ڕقیان لێیه‌تی، چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ پرس به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت و گه‌ر حه‌زی پێنه‌بوو ئه‌وا لایبده‌یت یان كه‌می بكه‌یته‌وه‌.

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button