جیهانكوردستانهه‌واڵ

زیاتر لە ١٠٠ کۆچبەری کورد هەشت رۆژە لە نێوان ئاوی تورکیا بۆ ئیتالیا بێسەروشوێنن

ڕیژنە میدیا _ یۆنان

لە نێوان ئاوی تورکیا بۆ ئیتالیا نزیکەی ١٠٠ کۆچبەری کورد بێسەروشوێنن و ماوەی هەشت رۆژە پەیوەندیان لەگەڵ کەسوکاریان دابڕاوە.

کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە رایانگەیاند، لە رۆژی ٥ شەمەی رابردوو ٢.٩ەوە، ١٠٠ کۆچبەری کوردی باشوری کوردستان کە ژن و منداڵیشیان تێدایە لەکەناراوەکانی تورکیاوە بەرەو ئیتالیا بەرێکەوتوون و دەنگیان نەماوە.

ئەو کۆچبەرانە کە ماوەی هەشت رۆژە دەنگیان نەماوە، تا ئێستا نازانرێت چیان بەسەردا هاتووە، کەسوکارەکانیان داوا دەکەن لە رێگەی پەیجەکەمانەوە سەرەداوێکیان دەستکەوێت.

ڕاپۆرت :  رەنج مستەفا پشدەری

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button