ته‌ندرووستی

بۆ کەسانەی رۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ وزه‌به‌خشه‌كان ده‌خۆنه‌وه‌

ڕێژنە میدیا
 
 
 
 
پسپۆڕێكی روسی بواری خۆراك هۆشداری به‌و كه‌سانه‌ ده‌دات كه‌ رۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ وزه‌به‌خشه‌كان ده‌خۆنه‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌دوای (3 – 4) كاتژمێر له‌ خواردنه‌وه‌ی ئه‌و وزه‌به‌خشانه‌، هه‌ست به‌ ماندووبوون و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی تووند ده‌كه‌ن”.
 
د.ئۆلۆگا ئه‌بلیۆفا، پسپۆڕی مادده‌ خۆراكییه‌كان له‌ روسیا رایگه‌یاندووه‌، خواردنه‌وه‌ وزه‌به‌خشه‌كان رێژه‌یه‌ك زۆر مادده‌ی پارێزه‌ر و كافایین و ترشه‌مه‌نی ئۆرگانیی (تۆرین)ی تێدایه‌، بۆیه‌ دوای (3 – 4) كاتژمێر له‌ خواردنه‌وه‌ی، مرۆڤ تووشی ماندبوون و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی تووند ده‌كات.
 
ده‌شڵێت: “جگه‌ له‌و دوو زیانه‌، خواردنه‌وه‌ی رۆژانه‌ی وزه‌به‌خشه‌كان گرفت بۆ كۆئه‌ندامی ده‌مار دروست ده‌كات، سه‌ره‌نجام ده‌بێته‌ هۆی خه‌مۆكی و بێ میزاجی”.
سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button