ته‌ندرووستی

بۆچی ژێر چاوەکانت ڕەش دەبن ؟ ئەمە هۆکارەکەیەتی

ڕێژنە میدیا

ڕەشبوونەوەی ژێر چاو بریتیە لە ڕەش بوونی پێستی چواردەوری ژێر چاوەکان کە زۆر جار بەهۆی تەنک بوونی پێستەوە یان هەڵئاوسانی چاوەکانەوە ڕوودەدات.
 
 
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی “ئینسایدەر”، چەند شتێک کاریگەرییان لەسەر تەنک بوونەوەی پێستی ژێر چاو و هەڵئاوسانی چاوەکان هەیە :
 
یەکەم: کەم خەوی، کەم خەوی دەبێتە هۆی تەنک بوونەوەی پێست و ئەمە وادەکات خانەکانی خوێن زیاتر دەربکەون لە ژێر چاوەکاندا.
 
دووەم: چوونە تەمەنەوە، هەتا تەمەن بەرەو سەرەوە بڕوات ڕیشاڵەکانی چواردەوری چاو تەنکتر دەبنەوە.
 
چوارەم: هەستیاری، ئەو کەسانەی هەستیاریان بەرامبەر ماددەیەکی خۆراکی یان کیمیایی تایبەت هەیە زۆر جار بەرکەوتنی کەسەکە بەو ماددەیە دەبێتە هۆی ڕەشبوونی ژێر چاوەکان.
 
چوارەم: جیناتی بۆماوەیی، هەندێک جار جیناتەکان کاریگەریان هەیە لەسەر زوو تەنکبوونەوەی پێستی ژێر چاو.
 
پێنجەم: کەمی ڕێژەی ئاسن و کەم خوێنی.
 
شەشەم: جگەرە کێشان و خواردنەوە کحولیەکان.

 

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button