جۆراوجۆر

لەم شارەی کوردستان دوو برای دوانە لەگەڵ دوو خوشکی دوانەدا ھاوسەرگیریان کرد

ڕێژنە میدیا

 

ئاھەنگێکی ھاوسەرگیریی لە شارێکی باکوری کوردستاندا بەڕێوەچووە کە بە دەگمەن و جیاواز لە ناوچەکەدا ھەژمار کراوە، تێیدا دوو برای دووانە لە یەک ڕۆژدا لەگەڵ دوو خوشکی دووانەدا ھاوسەرگیری دەکەن.
 
بەگوێرەی ڕۆژنامەی زەمەنی تورکی، ئەوە بەیەکەم ئاھەنگی ھاوسەرگیریی جیاواز لە شاری سەمسور لە باکوری کوردستان دەژمێردرێت کە دوو برای دووانە ھاوسەرگیریی لەگەڵ دوو خوشکی دووانەدا بکەن.
 
ھەردوو زاواکە برای دووانەن و ناویان ئەبوزەر و جەفاری کۆباراڵە، ھاوسەرگیرییان لەگەڵ دوو خوشکی دووانە بە ناوەکانی نۆرگوڵ و نۆرسل ئەنجامداوە.
 
پارێزگارو جێگری پارێزگاری ئەدیامان(سەمسور) ئامادەی ئاھەنگەکە بوون و ئاشکرایانکردووە، ئەمە یەکەم حاڵەتی ھاوسەرگیرییە لە ناوچەکەدا ڕوویدابێت، باوکی دوو کوڕەکە بە “زەمەنی” ڕاگەیاندووە “لە ڕێگەی خێزانەکەمانەوە یەکتریان ناسیوە، دواتر بۆمان دەرکەوتووە ئەوانیش دووانەن، ئەمەش قیسمەت و نسیب بووە”.
 
سەمسون یان ئەدیامان پارێزگایەکە لە باکوری کوردستان و شوێنەواری نەمرود کە لە دەقە ئاینییەکاندا باسکراوە دەکەوێتە ئەو پارێزگایەوە.
سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button