عێراقكوردستانهه‌واڵ

زۆرترین هەناردەى تورکى بە بڕی پێنج ملیار و (305) ملیۆن و (647) ھەزار دۆلار بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان بووە

ڕێژنە میدیا

 

بەرپرسانى حکومەتى تورکیا ئاشکرایدەکەین، بڕى هەناردەکردنى کاڵاى تورکى بۆ وڵاتانى دراوسێ زیادى کردووە. دەشڵێن: زۆرترین ھەناردە بە بڕی پێنج ملیار و (305) ملیۆن و (647) ھەزار دۆلار بۆ عێراق کراوە.
 
بەپێی کۆکردنەوە و لێکدانەوەی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی و ئەنجوومەنی ھەناردەکارانی تورکیا، بڕى ھەناردەکردنی تورکیا بۆ دراوسێکانی وەک؛ بولگاریا، ئێران، عێراق، جۆرجیا، سوریا و یۆنان لە ماوەی نێوان مانگی کانونی دووەم بۆ مانگى ئابى ئەمساڵدا، بە بەراوورد لەگەڵ ھەمان ماوەی ساڵی رابردوودا سەدا بەڕێژەى (34.5) زیادیکردووە و گەیشتووەتە (12.5) ملیار دۆلار.
 
ئەوەشى خستۆتەڕو، رێژەی ھەناردەکردنی تورکى لە مانگی ئابى ئەمساڵ بە بەراوورد لەگەڵ ھەمان مانگ لە ساڵی رابردوودا (52%) زیادیکردووە و بووەتە (18.9) ملیار دۆلار، هاوکات بڕی ھەنارەدەکردن لە ماوەی نێوان مانگی کانوونی دووەم بۆ مانگى ئابی ئەمساڵ بە بەراوورد لەگەڵ ھەمان ماوەی ساڵی رابردوودا (37%) زیادیکردووە و گەیشتووەتە (140.2) ملیار دۆلار.
 
وەزارەتى بازرکانى و ئەنجومەنى هەناردەکارانى تورکیا ئاشکرایانکردووە، لە ماوەی نێوان مانگی کانوونی دووەم بۆ مانگى ئابى ئەمساڵدا، بە بڕى (12) ملیار و (480) ملیۆن و (115) دۆلار، ھەناردەی بۆ دراوسێکانی؛ بولگاریا، ئێران، عێراق، جۆرجیا، سووریا و یۆنان کردووە. ئەم بڕە ساڵی رابردوو لە ھەمان ماوەدا (9) ملیار و (280) ملیۆن و (47) دۆلار بووە.
 
بەمشێوەیە قەبارەی ئەو ھەناردەکردنەی کە لە ماوەی ھەشت مانگی ئەمساڵدا بۆ ئەو وڵاتانە ئەنجامدراوە بە بەراوورد لەگەڵ ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو سەدا (34.5) زیادیکردووە.
 
هاوکات، هەناردەى تورکى لە هەشت مانگى رابردودا زۆرترینى بۆ عێراق بووە، ئەوەش بە بڕی پێنج ملیار و (305) ملیۆن و (647) ھەزار دۆلار.

 

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button