عێراقكوردستانهه‌واڵ

مەرجی دەستپێکردنەوەی دامەزراندن ئاشکراکرا

ڕێژنە میدیا

 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر نرخی نەوت هاوشێوەی ئێستا بمێنێتەوە لە بودجەی ٢٠٢٢ دامەزراندن بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەستپێدەکاتەوە.

فەیسەڵ عیساوی، ئەندامی لیژنەی دارایی عێراق رایگەیاند:” لە ئەگەری مانەوەی نرخی نەوت هاوشێوەی ئێستا، یاخود مامەڵەکردن بە یەک بەرمیل نەوت لە سەروو ٦٥ دۆلار، حکومەت دەتوانێت لە بودجەی ساڵی داهاتوو هەلی دامەرزاندن بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ سەرجەم بەشەکان دابین بکات “.

رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ تەواو بووە

ئاماژەی بەوەشکرد:” رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ تەواو بووە و بەمەبەستی وردبینیکردن لێی رەوانەی ئەنجوومەنی راوێژکاری ئابووری دەکرێت، پاشان لەلایەن خولی داهاتووی پەرلەمانەوە خوێندنەوەی بۆ دەکرێت و ئەگەر دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت پەسەند دەکرێت “.

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button