وەرزش

ئاگادارن ؟ یاریزانێکی ناودار وازهێنانی خۆی لەتۆپی پێ راگەیاند

ڕێژنە میدیا

 

ماریۆ مانزۆکیچی کڕواتی وازهێنانی خۆی لەتۆپی پێ لەتەمەنی ٣٥ ساڵیدا راگەیاند.

ماریۆ مانزۆکیچی کڕواتی و یاریزانی پێشووی یانەکانی یۆڤانتۆس و بایرن میونشن و ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئەی سی میلان، وازهێنانی یەکجارەکی خۆی لەتۆپی پێ لەتەمەنی ٣٥ ساڵیدا راگەیاند دوای ١٧ ساڵ لەیاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

لەساڵی ٢٠٠٤ دەستی بەتۆپی پێکردووە

مانزۆکیچی کڕواتی تەمەن ٣٥ ساڵ لەیانەی مارسۆنی کڕواتی لەساڵی ٢٠٠٤ دەستی بەتۆپی پێکردووە و دواجار پاش ١٧ ساڵ و لەساڵی ٢٠٢١ لەیانەی ئەی سی میلان کۆتایی بەژیانی پیشەگەری لەتۆپی پێدا هێناوە.

١٩٧ گۆڵ و ٨٤ ئەسیستی تۆمارکردووە

جێی باسە مانزۆکیچ پێشتر لەهەریەک لەیانەکانی یۆڤانتۆس، بایرن میونشن، ئەتلەتیکۆ مەدرید، ئەی سی میلان، دینامۆ زەگرب و دحێلی قەتەری یاریکردووە و لەماوەی ١٧ ساڵی یاریکردنیدا ٥٠٨ یاری لەگەڵ ئەو یانانە ئەنجامداوە و ١٩٧ گۆڵ و ٨٤ ئەسیستی تۆمارکردووە.

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button