جیهانهه‌واڵ

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا سزایان بەسەر چوار ئەندامیی ئیتلاعاتی ئێراندا سەپاند

ڕێژنە میدیا

 

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا سزایان بەسەر چوار ئەندامیی ئیتلاعاتی ئێراندا سەپاند کە تۆمەتباری کردون بە دانانی پیلان بۆ رفاندنی ڕۆژنامەنوسێکی ئەمریکی و چالاکوانی مافی مرۆڤ.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، “سزا بەسەر چوار کەسدا سەپێنراوە، کە پەیوەندیان بە وەزارەتی ئیتلاعات و ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانەوە هەیە، کە پێکهاتون لە عەلی ڕەزا فەرحانی، مەحمود خەزین، دین نوری و کیا سادقی”.

ئەمریکا لە بەردەوامی ئێران بۆ بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی دیکەی ئەمریکا، بە بەرپرسانی ئێستای و پێشوی ئەمریکاوە ئاگادارە

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا لەسەر سزاکان رایگەیاند، “ئەمریکا لە بەردەوامی ئێران بۆ بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی دیکەی ئەمریکا، بە بەرپرسانی ئێستای و پێشوی ئەمریکاوە ئاگادارە”.

سزاکانی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە داواکاری گشتی ئەمریکا لە مانگی (تەموز/7)دا ئێرانی تۆمەتبار کرد بە پیلانگێڕان بۆ ڕفاندنی ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مافی مرۆڤی ئێرانی ئەمریکی، مەسیح عەلی نەژاد، کە ڕەخنە لە تاران دەگرێت.

سەرۆکی پێشوی ئەمریکا لەماوەی چوار ساڵی دەسەڵاتیدا کۆمەڵێک ڕێوشوێنی توندی دژ بە ئێران و بەشێک لە هاوکارەکانی جێبەجێ کردوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا لەماوەی چوار ساڵی دەسەڵاتیدا کۆمەڵێک ڕێوشوێنی توندی دژ بە ئێران و بەشێک لە هاوکارەکانی جێبەجێ کردوە، کە گرنگترین کەرتەکانی ئابوری ئەو وڵاتە و بەتایبەتی بەرهەمهێنانی نەوت و فرۆشتنیان کردوەتە ئامانج.

بایدن ئێستا لەسەر زیندوکردنەوەی ڕێککەوتنەکە دەستی بە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ تاران کردوە

هەروەها ئیدارەی ترمپ لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران کشایەوە، بەڵام جێگرەوەکەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستا لەسەر زیندوکردنەوەی ڕێککەوتنەکە دەستی بە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ تاران کردوە.

دەسەڵاتدارانی ئێران لەلایەن خۆیانەوە ئەمریکا تۆمەتبار دەکەن بە “تیرۆری ئابوری و پزیشکی” دژ بە ئێران.

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button