كۆمه‌ڵایه‌تی

هۆکاری لاوازی سێکس لای بەشێک لە پیاوان لەبەر ئەم دوو هۆکارەیە ” ئاشکرا دەبێت “

ڕێژنە میدیا

 

لە دونیای سەرقاڵی و جەنجاڵێ و پڕ ئیشی ئیستاماندا، رەنگە زۆرێکمان جار و بار هەستمان بە بەرزی و نزمی توانای جنسیمان کردبێ، بەڵام بەردەوام هەستکردن بە لاوازی جنسی و نەتوانین لە ئەنجامدان و تەواوبوون لە جنس بە هیچ شێوەیەك ئاسایی نییە و پێویستی بە بەدواداچوون و چارەسەری هەیە.
جنس لایەنەکی سەرەکی و پێویستی ژیانە، بێبەش بوون لەو لایەنە جگە لە کێشەی وەچەنانەوە، کێشەی دەروونی و لەدەستدانی متمانە بەخۆبوون و تێکچوونی پەیوەندی کۆمەڵایەتیش بەدواوەیە. هەروەها لاوازی جنسی یاخود نەتوانین لە ئەنجامدانی جنس رەنگە زەنگێك بێ کە کێشەیەکی جەستەیی و هەنووکەیی لەو کەسە هەیە.
بە گشتی لاوازی جنسی لە پیاوان بۆ دوو هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە، ئەوانیش لایەنی دەروونی و لایەنی جەستەیین. رەنگە تەمەن (زۆر یان کەم) کاریگەری هەبێت لەسەر ئاستی جنسی بەڵام هیچ تەمەنێك نابێت بە هۆکاری سەرەکەی تەواوەتی لەدەستدانی توانای جنسی دابندرێت، بەڵکو هۆکاری دیکە هەر هەیە.
کێشە دەروونییەکان دەکرێت خەمۆکی و پەستانی دەروونی (سترێس) و کێشە لە پەیوەنییەوە بێت. هەرچی لایەنی جەستەییە لەوانەیە کێشەی دڵ و لوولەکانی خوێن، نەخۆشی شەکرە، هۆڕمۆن و دەرمان چەندین کێشەی دیکەبێت. بۆیە بە بەدواداچوونی بۆ لاوازی جنسی، چەندین نەخۆشی و کێشەی دیکە دەستنیشان دەکرێت کە رەنگە کەسەکە هەستی پێنەکردبێ و پێی نەزانیبت.

 

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button