كۆمه‌ڵایه‌تی

شەش رێگە بۆئەوەی ببیت بە باشترین هاوڕێی هاوسەرەكەت

ڕێژنە میدیا

 

هەبونی كەسێك لەژ یانت هەستیكی جوانە، لەوەش جوانتر ئەوەیە ئەو كەسە ببێت بە باشترین هاوڕێت و لە دڵتەوە نزیكبێت، ئەمەش پەیوەندیتان بەهێزتر و قوڵتر دەكاتەوە.
ماڵپەڕی e-times باشترین شەش رێگەی بڵاوكردوەتەوە بۆئەوەی ببیت بە باشترین هاوڕێی هاوسەرەكەت.
1. لەبارەی رابردوی خۆتانەوە بدوێن، تەنانەت ئەگەر وابیر بكەیتەوە هەمو شتێكت وتوە، ئەوا هەمیشە دڵنیابە شتانێك هەیە نەوتراون.
2. لەبری ئەوەی هەمو ئەركێك بخەیتە سەر شانی هاوسەرەكەت تۆش بەرپرسیاریەتی هەڵبگرە و یارمەتیدەری بە.
3. رۆژانە لەگەڵی بدوێ و پشتگوێی مەخە، باسی چالاكیەكانی رۆژانە بۆ یەكتر بكەن.
3. رێگەیەكی نوێ بدۆزەرەوە بۆئەوەی پێكەوە چالاكی جیاواز ئەنجامبدەن، بۆ نمونە گەشتێك بكەن یان سەردانی شوێنێكی نوێ بكەن.
4. كاتێكی خۆش پێكەوە بەسەر بەرن، لەبارەی هەستەكان راشكاو بە لەگەڵی.
5. هەمیشە هاوڕێی بە، بەو واتایەی لە كاتە سەختەكانی لەگەڵی بە، ئەركەكانی سەرشانی سوكتر بكە و سەختتری مەكە لێی، پاڵپشتی بكە.
6. پلانەكان پێكەوە دابنێن بۆ داهاتو، دڵنیابەرەوە لەوەی بەشێك لە ئامانجەكانتان هاوبەش بێت و پێكەوە هەوڵی بۆ بدەن.
سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button