جیهانعێراقهه‌واڵ

بایدن: بڕیاری کشانەوە لەئەفغانستان تەنها تایبەت نییە بەو وڵاتە

ڕێژنە میدیا

 

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، بڕیاری کشانەوەی ‌هێزەکانیان لە ئەفغانستان تەنها تایبەت نییە بەو وڵاتە، بەڵکو پەیوەستە بە کۆتاییهێنان بە ئۆپڕاسیۆنێکی گەورەتری بونی هێزەکانیان لەدەرەوە و پێدانی دەرفەتی دیکەیە بەئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتانە.

بڕیاری کۆتاییهاتنی شەڕ تەنها تایبەت نیە بەئەفغانستان

جۆ بایدن لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر ئاماژەی بەوەشکردوە، “بڕیاری کۆتاییهاتنی شەڕ تەنها تایبەت نیە بەئەفغانستان.. بەڵکو پەیوەستە بەپرسی کۆتایی هێنان بە ئۆپڕاسیۆنێکی گەورەتر، بۆ پێدانی دەرفەتی دوبارە رێکخستنەوە و بونیادنانەوەی ئەو وڵاتانە”.

بۆ داهاتویی ئارام و پڕ لەئاسایشتر، باوەڕم وایە بڕیارێکی دروست و دانایانەمان داوە

باسی لەوەشکردوە، “لەهیچ جەنگێکدا شتێک نیە بەناوی پلەیەکی کەمتر، مەترسییەکی کەمتر یان تێچویەکی کەمتر.. ئێستا کاتی کۆتاییهێنانە بەجەنگی ئەفغانستان، ئێمە نزیکەی 20 ساڵمان لە جەنگ، بێ هیوایی قوربانیدان تێپەڕاند.. ئێستا کاتی ئەوەیە سەیری داهاتو بکەین نەک رابردو.. بۆ داهاتویی ئارام و پڕ لەئاسایشتر باوەڕم وایە بڕیارێکی دروست و دانایانەمان داوە.. بڕیارێک کەزیاتر لە بەرژەوەندی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە”.

بەرپرسیارییەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان لەئەستۆ دەگرم

شەوی رابردوش جۆ بایدن لەبارەی کۆتاییهاتنی شەڕی ئەفغانستان وتارێکی بۆ گەلی ئەمریکا پێشکەش کرد و رایگەیاند، “بەرپرسیارییەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان لەئەستۆ دەگرم هەرچەندە رێککەوتنەکە لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا ئەنجامدراوە، هەروەها سەرجەم راوێژکارە سەربازیی و مەدەنییەکانمان لەو باوەڕەدابون کە دەبێت سەربازەکانمان لە ئەفغانستان بکشێنینەوە”.

هەڵەبوین کە وامانزانی حکومەتی ئەفغانستان دوای ئێمە دەمێنێتەوە

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەرچەندە لەمانگی ئازارەوە چەندین هۆشداریمان دابو لەبارەی ئەفغانستانەوە، بەڵام هەڵەبوین کە وامانزانی حکومەتی ئەفغانستان دوای ئێمە دەمێنێتەوە”.

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button