جیهانكوردستانهه‌واڵ

پاش دەسگیرکردنی قاچاخچیەکی گەروەی کورد لە بەریتانیا بە هەشت ساڵ زیندانی سزادرا

ڕێژنە میدیا

 

 

ئارى مەجید، ئەو قاچاخچییە کوردەى وڵاتى بەریتانیا کە بەرپرسە لە هێنانى 80 ملیۆن جگەرەى نایاسایى بۆ ئەو وڵاتە، لەلایەن دادگاوە بە زیندانیکردنى هەشت ساڵ سزادرا، یاریدەدەری بەڕێوبەر، لەبەشی خزمەتگوزاری و لێکۆڵینەوەی ساختەکاری رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاری ڕۆڵێکی بەرچاوی بینیوە لەدابەشکردنی بڕێکی زۆر لە جگەرە نایاساییەکان لەسەرانسەری بەریتانیا.

ئاری لەڕێگای بەكارهێنانی ئۆتۆمبێل و لۆریی و دواتر پەڕینەوە بەكەشتی بۆ بەریتانیا ئەو جگەرە نایاسایانەی هێناوەتە ئەو وڵاتە، كۆی ئەو جگەرانە لەلایەن فەرمانگەی داهات و باج و گومرگى بەریتانیاوە (HMRC) دەستیان بەسەردا گیراوە و بە ملیۆنەها دانە هەژمار دەکرێن، جگەرەکان لەناو لۆرییەكان و لەناو کانتینری بارهەڵگرو یەکەی کۆگاکاندا دۆزراونەتەوە، کە هەندێکیان لەنێوان پێداویستییە پزیشکیەکاندا شاردراونەتەوە.

کارمین دی فرانکۆ، یاریدەدەری بەڕێوبەر، لەبەشی خزمەتگوزاری و لێکۆڵینەوەی ساختەکاری، لە ئێچ ئێم ئار سی، رایگه‌یاند: ئاری مەجید ڕۆڵێکی بەرچاوی بینیوە لەدابەشکردنی بڕێکی زۆر لە جگەرە نایاساییەکان لەسەرانسەری بەریتانیا. بەوهۆیەش فەرمانگەی خزمەتگوزاری گشتی داهات و باج و گومرگ، لەملیۆنەها پاوەندی باج بێبەش بووە. ئەمەش بۆتە هۆی خۆ دزینەوە لەباج و كۆكردنەوەی پارە و بەڕێوەبردنی بازرگانی نایاسایی.

ده‌شڵێت “جگەرە هەرزانەکان بەنرخێكی هەرزانتر دەست دەكەون، كە لەڕووی تەندروستیەوە زیانمەندن. زۆرجاریش بەپارەكانی تاوانی تری ڕێکخراو و چالاکی نایاسایی ئەنجام دەدرێن. ئەوانیش زیانێکی ڕاستەقینە بەکۆمەڵگاکانمان دەگەیەنێت، وەک ماددەی هۆشبەر، چەک و بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە، هەموو ئەوانە قاچاغچیەکان تەنها مەبەستیان تێدا كۆكردنەوەی پارەیەو تاوانباران هیچ گرینگی نادەن بەکێى دەفڕۆشن، تەنانەت زۆرجار بەمنداڵیش دەفڕۆشرێت.

ئێچ ئێم ئاڕ سی، فەرمانگەی گومرگ، لەچەندین شوێنی جیاواز دەستی بەسەرجگەرەكاندا گرتوە، كە لەنێوان مانگی ئایاری 2018 ونیسانی 2019 لە ناوچە جیاوازەکانى بەریتانیا، لەوانە: 15ى حوزەیرانی 2018دا 11 ملیۆن جگەرە لە یەکەی کۆگایەك لەشاری ماسترێکس، دەستی بەسەردا گیراوە.

15ی ئەیلولی 2018، 5.10 ملیۆنی دیكە، لەیەکەیەکی کۆگا لە هاگگیت لەڕۆژهەڵاتی شارۆچكەی ڕیدینگ، یۆرکشایر، دەستی بەسەردا گیراوە، كەهەندێک لەجگەرەکان لەناو كانزادا شاردرابوونەوە، لە 19 و 21ی کانوونی یەکەمی 2018دا 13.5 ملیۆن جگەرە لە کانتینری گواستنەوەدا دۆزراوەتەوە. جگەرەکان لەناو سندوقەکانی مقەبادا شاردراونەتەوە، کەلەپشت باردا داپۆشراون و لەناو كارتۆنی پزیشکیەوە داپۆشرابون.

بەپێی لێكۆڵینەوەكان، زیاتر لە 48 ملیۆن جگەرەی دیكەش، بەقاچاغ لەلایەن ئاری مەجید و تۆڕەكەیەوە هێنراوەتە بەریتانیا. كە بڕی پارەكەی بەبێ لێدەركردنی باج، دەگاتە 22 ملیۆن پاوەند، ئاری مەجید، لە 25ی نیسانی 2019 لەلایەن ئەفسەرانی ئێچ ئێم ئار سی لەماڵەکەی خۆیدا، دەستگیرکراوە و بەپێی بەڵگەكانی ناو مۆبایلەكەشی، تاوانەکەی پشتڕاست کراوەتەوە.

ئاری مەجید، دوو تاوانی بەسەردا ساغ كراوەتەوە لەدادگا، تاوانی فێڵكردن لەداهاتی گشتی و سپیكردنەوەی پارەی نایاسایی، دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادگایكردنیان لە 15ی تەمووزی 2021 لەدادگای باڵای وارویک، هەروەها دوو هابەشەكەی دیكەی ئەو كوردەش، دانیان بەتاوانەكانیاندا ناوە.

ئاری مەجید ڕۆژی 20ی ئابی 2021 لە دادگای باڵای وارویک سزادران. ئاری مەجید، سزای هەشت ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، هەموو ئەوانە لەڕێگای ئاری مەجیدەوە بەسەر تۆڕێكی دیكەدا دابەشكراون.

بەپێی مەزندەی فەرمانگەی داهات و باج و گومرگی بەریتانیا، بێ لێدەركردنی باج كۆی نرخی ئەو جگەرە نایاسایانە بەهاکەیان 22 ملیۆن پاوەندە.

ئارى تەمەن 36 ساڵە و بە سپیكردنەوەی پارەی نایاسایی تاوانباركراوە و لەو کارەدا دوو کەسى دیكەی خەڵكی ئەوروپای خۆرهەڵاتی دانیشتوی بەریتانیا هاوبەشییان کردووە.

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button