وەرزش

نەیمار : خۆی بە میسی و ڕۆناڵدۆ و ئیبراهیمۆڤیچ بەراورد دەکات

ڕێژنە میدیا

 

 

ئەستێرەی بەرازیلی نەیمار دا سیلڤا خۆی بەسێ ئەفسانەی تۆپی پێ بەراوردکردوە کە لەچەند ساڵی ڕابردودا پێگەیەكی دیارییان هەبوە لە نێو یاریگاكانی ئەوروپادا.

نەیمار پێی وایە لە شوێن پێی لیۆنێل میسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ هەنگاو دەنێت و دەیەوێت هاوشێوەی ئەو یاریزانانە بێت. .

نەیمار کە تەمەنی 29 ساڵە، خۆی ئامادە دەکات بۆ پێنجەمین وەرزی لەگەڵ سان جێرمان، کە لە بەرشەلۆنەوە بە گرێبەستێکی مێژویی و بە بەهای 222 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵی 2017ەوە ڕوی لەو یانەیە كردوە.

نەیمار لە لێدوانێكیدا دەڵێت: “ئەو سێ وەرزشکارەی باسم کرد خاڵی ئاماژەن، پێموایە لەسەر هەمان ڕێگەم، چونکە زۆر ئاگام لەخۆمەو زۆر کار دەکەم بۆ ئەوەی وەك ئەوان بم”.

ئەو یاریزانە وتیشی: ” دەزانم پێویستیم بەجەستەمە بۆ ئەوەی ئامادەبم بۆ ئەو ئاستە بەرزە، گرێبەستەکەم درێژکردوتەوە تا ساڵی 2025 و تا ئەو کاتەش دەبێت باری جەستەیی خۆم بە باشی بهێڵمەوە”.

نەیمار ستایشی ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ڕاهێنەری کردو وتی: “پۆچێتینۆ ڕاهێنەرێکی گەورەیە و کەسێکی گەورەیە، لە ڕۆژی یەکەمەوە تواناکانی خۆی پیشانداوە و کۆنترۆڵی تەواوی تیپەکەی کردوە”.

“ڕاهێنەر ئەو لە لایەنی توانای جەستەیی و دەرونییەوە پرسیار لە زۆرمان دەکات و ئەوەش وادەکات ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە ئاستی پیشەییدا گەشە بکەین، لە ژیانمدا ڕاهێنەرێکی نوێم بەدەست هێناوە و هاوڕێیەکی گەورەیە”.

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button