جیهانهه‌واڵ

تاڵیبان : دەست بەسەر نۆیەم ویلایەتی ئەفغانستاند گیرا

ڕێژنە میدیا

 

بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان دەست بەسەر نۆ ویلایەتی وڵاتەکەیدا دەگرێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11-8-2021، چەکدارانی تاڵیبان دەستیان بەسەر شاری فەیزئابادی پایتەختی ویلایەتی بەدەخشان لە باکووری ئەفغانستاندا گرت.

زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی تاڵیبان رایگەیاندووە، دوای دەست بەسەرداگرتنی فەیزئاباد، نۆ ویلایەتی ئەفغانستان کەوتوونەتە دەست حزبەکەی.

ئەو ویلایەتانەی ئەفغانستان، کە کەوتوونەتە دەست چەکدارانی تاڵیبان، بریتین لە نیمروز، جۆزجان، سەرپل، قوندوز، تەخار، سەمەنگان، فەراه، بەغلان و بەدەخشان.

دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، تاڵیبان دەستی بەسەر بەشێکی فراوانی ئەو وڵاتەدا گرت و لە سەرەتای مانگی 7ـی 2021یش رایگەیاند: چەکدارەکانیان زۆرینەی خاکی ئەفغانستانیان کۆنترۆڵ کردووە.

هەرچەندە بەپێی رێککەوتنی تاڵیبان و ئەمریکا، ئەمریکا تا سەرەتای مانگی 9ـی ئەمساڵ هێزەکانی لە ئەفغانستان دەکێشێتەوە، بەڵام پەلەی کردووە و زۆرینەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ئەفغانستان، کشێندراونەتەوە.

تاڵیبان بزووتنەوەیەکی چەکداریی توندڕەوی ئەفغانییە. لە ساڵی 1996 دەستی بەسەر حوکمڕانیی وڵاتەکەیدا گرت و لە ساڵی 2001 لە ئەنجامی هێرشی وڵاتانی هاوپەیمان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، رژێمەکەی رووخێندرا.

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button