وەرزش

لێدوانی ناسڕ ئەلخلێفی : لە بارەی گواستنەوەی مێسی

ڕێژنە میدیا

 

دوای ئەوەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دوێنی بە فەرمی ڕایگەیاند كە ئەستێرەی پێشوی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینیان بۆ یانەكەیان گواستۆتەوە، ئەمرۆ لە كۆنگرەكی رۆژنامەوانیدا سەرۆك لە بارەی گواستنەوەی ئەو یاریزانەوە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانی ئەنجامداو لە بارەی گواستنەوەی ئەو ئەستێرەیە قسەی خۆیكرد.

خلێفی: “ئەمە ساتەوەختێکی مێژوییە بۆ یانەکە و جیهانی تۆپی پێ”

خلێفی: “مباپێ ناڕوات و لێرە دەمێنێتەوە، ئەو باشترین یاریزانەكانی جیهان لە دەوری خۆی دەبینێت”.

خلێفی: “ئامانجمان سەرکەوتنە لەسەرجەم یارییەکان”.

خلێفی: “من زۆر دڵخۆشم و شانازی بەوەوە دەکەم کە مێسیم وەک یاریزانی پاریس ناساند”.

خلێفی: ” مێسی خۆشی و چێژ پێشکەشی هاندەرانی تۆپی پێ دەکات”.

خلێفی: “نرخی هەمو شتێک بە هۆی مێسیەوە بەرزبۆتەوە، ماف و هاوبەشی و ئاستی خولیش”.

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button