وەرزش

بۆنوچی: ڕۆناڵدۆ هیچ گرنگیەك بە رۆیشتنی میسی بۆ پاریس نادات

by xendan

لیوناردۆ بۆنچی بەرگریکاری یۆڤانتۆس تەئکیدی کردەوە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هاوتیپەکەی، ئەستێرەو گۆڵکەری خانمە پیرەکە لەتیپەکەدا دەمێنێتەوەو تەنانەت ئەگەر لیۆنێل مێسی بەرەو پاریس جوڵەی نەكردایە.

پێش ئەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بگەڕێتەوە بۆ یانەكەی بۆ ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ، چەند ڕاپۆرتێكی رۆژنامەوانی ناوی ئەو یاریزانەیان بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسییەوە دەبەستەوە.

بۆنوچی لە وتەکانیدا کە تۆتۆ مێرکاتۆ بڵاویكردۆتەوە دەڵێت: “پێموایە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەر دەمێنیتەوە تەنانەت ئەگەر میسیش نەچوایەتە پاریس” .

وتیشی:”بۆ ئێمە بەهایەکی زیادکراوە بۆ تیپەکە، دڵنیام ئەمساڵ یارمەتیمان دەدات بۆ گەیشتن بە سەرجەم ئەو ئامانجانەی داماننابو”.

بۆنوچی وتی: “ئێمە ماڵئاواییمان کرد بەبێ ئەوەی باسی بازاڕی گواستنەوە بکەین، وەک هاوڕێ قسەمان کرد، نەک وەک هاوڕیی پێشوی تیمەکان”.

ئەو بەرگریکارە ئیتالیە وتیشی ” ئەو یاریزانێكی گەورەیەو بونی ئەو بەدڵنیاییەوە بۆ تیپەکەو گروپەکە شازدەبێت ” .

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button