وەرزش

گاریس بەیڵ ریاڵ مەدرید سەرسام دەكات

by xendan

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی ئاشكرایكردوە کە ئاستی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید گاریس بەیڵ لە یاری یانەكەی بەرانبەر میلان، بوەتە جێگەی سەرسامی كاربەدەستانەی یانەكە.

مێرەنگی بۆ خۆئامادەكردن بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێ یارییەكی دۆستانەی لەگەڵ میلاندا ئەنجامدا، بەڵام یارییەكەیان بە بێ گۆڵ كۆتایی هات.

بە گوێرەی هەواڵێكی پرۆگرامی “ئێل ێرینگیتۆ”ی ئیسپانی، ئاستی ئەستێرە وێڵزیەكە  بەرامبەر ئەی سی میلان ستافی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی دڵخۆش کرد، ئەمە سەرەڕای ئەوەی بەیڵ لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا پەناڵتییەکی لە دەستدا.

گرێبەستی بەیڵ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لەهاوینی 2022 بەسەردەچێت و لە ئێستاشدا ئەو یاریزانە پەیوەندیەکی نایابی لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیتالی هەیە.

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button