جۆراوجۆرجیهان

خانمێكی میسری : به‌م ستایله‌ دژی رۆژنامه‌كان وه‌ستایه‌وه‌

ڕێژنە میدیا

 

خانمێكی میسری كه‌ له‌ بواری نمایشكردنی جلوبه‌رگدا كار ده‌كات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌كاندا چه‌ندین سكاڵا له‌سه‌ری بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و خانمه‌ به‌ له‌به‌ركردنی جلێك وه‌ڵامیدانه‌وه‌ كه‌ له‌ شێوه‌ی رۆژنامه‌دایه‌.
 
 
سه‌لمه‌ شه‌یمی، خانمه‌ نمایشكاری جلوبه‌رگی میسری دوو وێنه‌ی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاوكره‌وه‌ كه‌ له‌شێوه‌ی كازغه‌زی رۆژنامه‌كاندان و جله‌كانیش ته‌نكن وجه‌سته‌ی لێوه‌ی دیاره‌.
 
پێشتر سه‌میر سه‌بری، پارێزه‌ری میسری سكاڵای له‌دژی ئه‌و خانمه‌ له‌ دادگا به‌رزكردبوه‌وه‌ به‌وه‌ی ئه‌و ڤیدۆیۆیانه‌ی بڵاویده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ دابونه‌ریتدا ناگونجێت، زۆربه‌ی رۆژنامه‌ و میدیاكانی میسریش هه‌واڵی تۆماركردنی سكاڵاكه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ و خانمه‌كه‌ش به‌ له‌به‌ركردنی ئه‌و جله‌ وه‌ڵامی دانه‌وه‌.
سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button