وتار

کۆچ کردنی گەنجان و نەبوونی متمانە بەدەسەڵاتی کوردی

ڕێژنە میدیا

 

کۆچ کردن بەرەو ئارام بوون تەنها کوردستانی نەگرتۆتەوە بەڵکو ئەو مرۆڤانەی لەژێر زوڵم و زۆری دەسەڵاتەکانیان بەناچاری کۆچ ئەکەن
لە ئێستادا ئەم دیاردەیە لە عیراق و کوردستان بەرەو هەڵکشان دەچیت ئەوەش لەئەنجامی ئەو هەموو کێشانەی کە تاکو ئێستا دەسەڵات بۆی چارەسەرنەکراوە یاخود نایـــــــــــــەوێت چارەسەری بکات
نەبوونی کەمترین ماف ئاو کارەبا ئەوا 30 ساڵە دەلێن چارەسەری ئەکەین بەڵام لەبەر گیرفانەکانیان تا ئێستاش کۆمەڵگا دەناڵێنێت .
لەهەموو دونیادا حزبەکان هەموو هەوڵێک ئەدەن بۆ خزمەت کردنی هاوڵاتیان بەڵام لە کوردستان جیاوازترە
لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان کارئەکەن و ئارازی کۆمەڵگاش پەراوێز خراوە .
سەرەرای ئەوەش ناتوانین رەخنە بگرین لەبەر نەبوونی دادپەروەری بوون بەکۆیلە بەزۆر
دەسەڵاتی کوردی ئێستا بەشێوەیەکی نوێ رێگایەکی نوێ کۆمەڵگا ئەکەن بەکۆیلە هەموو مافە سەرەتاییەکانت لێ وەرئەگیرێت  ئازاری دەروونی و جەستەیت پێ ئەبەخشێت بۆ ئەوەی بەناچاری و بەرەزامەندی خۆت کۆیلە بوون هەڵبژێریت خۆت لەراستیەکان بشاریتەوە
مەبەستی من ئەوەیە نامەوێت هیچ گەنجێک هان بدەم بەڵام خاک و نیشتیمانەکەمان داگیر کراوە بە کچە مۆدێل و  شاجوانەکان و مایکەپ ئارتست بەرپرسە نابەرپرسەکان و هیتر  .
کۆمەڵگا ئێستا هۆشیارە پێویست ناکات دەسەڵات دڵگران بێت
وتار و بیروڕا
کاروان ڕەواندوزی
سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button