وتار

حزبەکانی باشوری کوردستان لەچی قەیرانێکی فکری و ئایدۆلۆژیادان

ڕێژنە میدیا

 

كاتێك ئەم حزبە كوردستانیانە لە شاخ بون، هەموویان شەڕی فكر و ئایدۆلۆژیان دەكرد، بەشێوەیەك بەرگریان دەكرد، لە پرانسیپ و دیسپلینی ناوخۆی حزبەكەیان، زۆر ئەستەم بو گۆڕینی فكر و ئایدۆلۆژیای ،كادری هەر حزبێك لەم حزبانە.

هەر هەموویان هەڵگری، فكر و ئایدۆلۆژیای كارڵ ماركس، هاوڕێ لینین بون، یان ناسیۆنالیست، بۆ خەبات و بەرگری لە فكر و ئایدۆلۆژیای خۆیان بەشێوەیەك بون، جێگەی سازش و مشتومڕ نەبون، ئەوەندە خەڵكی مەبدەئی بون، ئەوەندە ئەرك و فەرمانەكانی، خۆیان بە ڕێكوپێكی ئەنجام دەدا، هندێك جار، بەرپرسی یەكەمی حزبەكەیان، سوێندی (بەخاكیبون و پاكی) ئەو كادرانەی خۆی دەخوارد، ئەمە مێژووی پێشمەرگەو كادری، ئەوێ ڕۆژێك بو.

ئێستا ڕێباز و پاكی و ڕاستگۆیی ماركس، هاوڕێ لینین، نەتەوەیی.. هتد، گۆڕاوە، ئێستا ئەم هەڤاڵ و هاوڕێ یانە، ئەوێ ڕۆژێ بەشاخە سەختەكانی كوردستانی پیرۆز، هەڵكشابون، بەشێوەیەك بەكورسی و بەرژەوەندیەوە نوساون، بیریان چوە لەكوێوە هاتون، هندێك جاریش لاساری سیاسی دەكەن، كاتێك حزبەكەش ،پێیان دەڵێت دەست لەكاربكێشەوە لەپۆستەكەت، ئیدی زویر دەبێت، دەگەڕێتەوە بۆ ماڵە گەورەكەی پێشووی، بۆئەوەی لەپۆستەكەی، بمێنێتەوە، ماوەیەكیش وەك بێلایەن، كاردەكات لەشەرمدا، بەڵام دواتر، دەبێت بە ڕاوێژكار، لە ماڵە گەورەكە، ئێستا هەموو حزبەكان، توشی ئەم كردە نامووسیە بون!

متمانە بەجۆرێك نەماوە لەناو ئەم حزبانە، ئیدی پرانسپ و ئایدۆلۆژیا.. هتد، نەماون، لەگەڵ نەمانی ئەوانەش ئیدی بەپێی زەمەن و زەمینە، تێپەربونی كات، حزب قەوانەكەی تێكدەچێت و هەروەك و بەفری بەهار، بە زوویی دەتوێتەوە!

 

كاروخ سەید ڕزگار، سەرپەرشتیاری کڵپەی نیشتیمانی کوردستان

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button