چەند هۆکارێک کە وادەکات بەردەوام هەست بە برسێتی بکەی

ڕێژنە میدیا

 

بۆ ئەو کەسانەى بەردەوام برسییانە

 

هەندێک جار سەڕەڕاى ئەوەى رۆژانە بەردەوام دەمان دەجولێت و نان دەخۆین, بەڵام بەردەوام هەست بەبرسێتى دەکەین, لە ئەنجامى نان خواردنى زۆریش کاتێک دەزانین کێشمان زۆر بووە و ئەمەش نیگەرانمان دەکات

 

ئەو هۆکارانە کامانەن کە وادەکات بەردەوام هەست بەبرسێتى بکەيت؟

 

1- یەکێک لەو هۆکارانەى کە بەردەوام هەست بەبرسێتى بکەيت ئەوەیە کە رۆژانە بڕی پێویست پرۆتین ناخۆيت، چونکە پرۆتین دەبێتە هۆکارى رێکخستنەوەى هۆرمۆنى برسێتى.

 

2- خالێکى تر لە هۆکارەکان کەم خەوییە و ئەمەش دەبێتە هۆکارى برسی بوونت بە شێوەیەکى بەردەوام بۆیە پێویستە لانیکەم 8 کاتژمێر بخەویت.

 

3- نەخواردنەوەى بڕى پێویستى ئاو.

 

4- خواردنەوەى برێکى زۆرى مادە کحولییەکان هۆکارە بۆ ئەوەى بەدرێژایى رۆژ هەست بەبرسێتى بکەيت.

 

5- کاتێک تووشى سترێسى زۆر دەبیت هۆرمۆنى(ئەدرینالین و کۆرتیزول) بەرهەمى زیاد بکات، ئەمەش وادەکات هەست بەبرسێتى بکەيت.

 

6- خواردنى نان بەشێوەیەکى خێرا وادەکات هەست بەتێرى نەکەيت.

 

7- هەیە زۆر حەزى بە بنێشتە، بەڵام زۆر جوینى بنێشت دەبیتە هۆکارى ئەوەى گەدە برسی بێت.

 

8- زۆر تەماشاکردنى تەلەفزیۆن یەکێکە لە هۆکارەکانى ئەوەى هەست بەبرسێتى بکەيت.

9_ ئەو خواردنانەى نیشاستەى زۆریان هەیە لەگەڵ ئەوەى تامێکى خۆشیان هەیە، بەلام هەرسکردنى ئاسانە و ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەى زوو برسیت بێت.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌