سبەی ” پشووی ” فەرمیه لەم شاروو ناوچانە

ڕێژنە میدیا

 

بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدکردنی عه‌لى كوڕى ئه‌بوتاڵیب یه‌كێك له‌ خه‌لیفه‌كانى ڕاشدین لە ژماره‌یه‌ك پارێزگای‌ عێراق پشووی‌ فه‌رمی‌ ڕاگەیەندرا.

به‌ گوێره‌ی‌ هەواڵی میدیاكانی‌ عێراق سبه‌ینی‌ سێشه‌ممه‌ ٤ی ئایار له‌ هەریەک لە پارێزگاكانی‌ (نه‌جه‌ف، زیقار، میسان، دیوانیه‌، موسه‌ننا، واست، كه‌ربه‌لا و بابل) ده‌وامی‌ فه‌رمی‌ ڕاگیراوە و كراوه‌ته‌ پشوو جگه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان.

باسیان لەوەشکردووە، سبه‌ینێ‌ به‌بۆنه‌ی‌ ساڵیادی‌ شه‌هیدكردنی‌ ئیمام عه‌لی‌ كوڕی‌ ئه‌بو تاڵیب له‌ ساڵی‌ ٤٠ كۆچیدا كراوه‌ته‌ پشووی‌ فه‌رمی‌ تا هاوڵاتیان بتوانن به‌شداری‌ یاده‌كه‌ بكه‌ن

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌