جوانکاری و کاریگەرییە خراپەکانی لەکوردستان پەرە دەسەنێت

ڕێژنە میدیا

 

هانا حەسەن، خوێندکاری کۆمەڵناسییە لە بارەی جوانکاریەوە دەڵێت: هەندێ کەس هەیە لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵیەوە جوانکاری دەکەن ئەوە هیچ باش نیە چونکە ئەگەری تێکچونی ڕوخسارین زۆرترە و زووترە ، هەروەها هەندێ لە جوانکاریەکان دەچنە قاڵبی قەرەبوکردنەوە چونکە هەندێ کەس بە پێی فیسۆلۆجی جەستەی گۆڕانکاری بەسەردا دێت جا بە هەرهۆکارێک بێت یاخود هەندێکی هەر لە زگماکیەوە ڕوخساری شێواوە و جواجکاری بۆ ئەم جۆرانە دەچێتە قاڵبی قەرەبوکردنەوەوە .

موحەمەد شەوکەت، خوێنکاری بەشی دەرونناسییە دەڵێت: هەندێ لەو کەسانە نەخۆشی نەفسیان هەیە بێ ئەوەی هیچ کێشەیەکیان هەبێت دەچن ڕوخساریان جوانکاری بۆ ئەکەن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خۆیان ئەکەن بە مەوزوع و خۆان عەرز ئەکەن بێ ئەوەی هیج سودێکیان هەبێت تەنها لە پێناو ناوبانگ یاخود بڕێک پارە

بەڵێن موحەمەد مامۆستای وانەی کوردییه دەڵێت؛ جوانکاری بۆ کەسێک پویستە کە توشی ڕوداوی هاتوچۆ بێت یاخود بۆ کەسێک کە هەرلەسەرەتای بونیانەوە لە شتێکیان کەمە ، نەک بۆ کەسێک لە هیچ شتێکی کەم نیە تەنها لەبەر قسەی خەڵک بیکات

گۆنا ئەحەمەدیش خوێندکاری پۆلی ١٢یه دەڵێت: کاتێک کەسێک جوانکاری ئەنجام دەدات پێویستە دڵنیا بێتەوە لە باشی و کوالێتی ئەو موادە و باشی و سەرکەوتوی دکتۆرەکە، چونکە زۆر جار دوای چەن مانگێک یاخود ساڵێک زیانە لاوەکیەکانی جوانکاریەکە دەردەکەوێت.

مامۆستا جەبار ئەحمەد مامۆستای ئاینییە دەربارەی جوانکاری بۆمان ڕوندەکاتەوە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا و دەڵێت؛ قەدەغەیە بۆ کەسێک کە هیچ پێویستیەکی بە جوانکاری نیە چونکە دەستکاریکردنی ئیشی خوای گەورە یەکێکە لە گوناحە گەورەکان ، بەڵام لە ئیسلامدا ڕێگە بە کەسێک دەدات کە هەر لە زگماکیەوە یان بە ڕوداوی هاتوچۆ یان بە هەر هۆکارێک بێت ڕوخساری یاخود بەشی جەستەی شێواوە و پێویستی بە جوانکاری بێت ئەوا ڕێگە پێدراوە بۆ ئەو جۆرە حاڵەتانە

دڵنیا ڕۆستەم توێژەری کۆمەڵایەتییە پێی وایه هەندێ کەس هەیە بە جوانکاری سروشتی خۆی تێک داوە تەنها لەبەر ئەوەی هاوڕێکەی جوانکاری کردوە ، واتە جوانکاری لە ژینگەی ئێمەدا لە حاڵەتەوە بوە بە دیاردە وای لێ هاتوە کەسێک جوانکاری نەکرد بە دواکەوتوو لەقەڵەم دەدەن ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ لاسای کردونەوەی ئەم بە ناو مۆدێلانەی ئیستا پەیدا بوون و بە هەڵە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و سۆشیال میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان .

دکتۆر هەنار کریم پسپۆری جوانکاری دەربارەی کایگەریەکانی جوانکاری دەڵێت هەموو کەسێک حەزدەکات جوان بێت چونکە جوان بوون دەرون مورتاح ئەکات ، بەڵام هەندێ کەس سروشتی خۆی تێک داوە بەوەی زیاد لەحەد جوانکاری کردوە یاخود هەڵبژاردنی دکتۆری هەڵە چونکە هەندێ پێکهاتەی کیمیای ئەو موادەی دروست ئەکرێت لە ڕووی زانستیەوە ئەبێت زۆر بەرز بێت بەداخەوە هەندێ کۆمپانیا هەیە بە کوالێتی نزم موادەکان دروست ئەکەن ئەوەش لە کۆتایدا تەنها خەڵک زەرەرمەند دەبێت بەدەرەجە یەک .

 

ڕاپۆرتی:نەرمین حەسەن.شارەزوور

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌