هەشت سوودی ناوازەی ” ساوەر ” بۆ تەندرووستی

ڕێژنە میدیا

 

ساوەر تەندروستى مرۆڤ دەپارێزێت و دوورى دەخاتەوە لە چەندین نەخۆشى

 

1- ساوەر دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات و پرۆتین و ڕیشاڵ و کاریگەرى لەسەر دابەزاندنى کێشى لەش هەیە.

 

2- خواردنى ساوەر دەبێتە هۆکارى کەمکردنەوەى مەترسى مردنى پێشوەخت لە 85%.

 

3- مرۆڤ دەپارێزێت لە تووش بوون بە نەخۆشى شێرپەنجەى قۆلۆن کە ئێستا ئەم نەخۆشیە بەربڵاوە لە نێو ژن و پیاواندا.

 

4- بەهۆى ئەو ڕیشاڵانەى لەناو ساوەردا هەیە سستمى کۆئەندامى هەرس بەهێز دەکات .

 

5- قەبزى ناهێڵێت و ڕیخۆڵە بەهێز دەکات.

 

6- بەپێى تویژینەوەیەک کە ئەنجامدراوە ساوەر کاریگەرییەکى زۆر باشى هەیە لە کەمکردنەوەى هەوکردنى درێژ خایەن.

 

7- دەبێتە هۆکارى پاراستنت لەتووش بوون بە نەخۆشى شەکرە لە جۆرى 2.

 

8- ئەگەرى توش بوونى مرۆڤ لە نەخۆشییەکانى دڵ لە 47% کەم دەکاتەوە.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌