پۆلیسی هەولێر : باندێکی گەورەی ڕفاندن و دزی دەستگیر کران

ڕێژنه میدیا

 

 

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند هێزەکانی بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرباندێکی گەورەی ڕفاندن و دزیان  دەستگیر کرد .

ئەو باندە پێکهاتووە لە چەند تۆمەتبارێک کە هەڵدەستان بەزەبری چەک بە ڕفاندنی خەڵک و دزی کردن لە شاری بەغداد .

ئەم باندە هەڵسابوون بە ڕفاندنی چەندین ئافرەت و منداڵی ساوا بە زەبری چەک، وە ئەم باندە خۆیان وا دەناساند کە سەر بە بەرپرسی باڵای شاری بەغدان و گەورەی سەرۆکی هۆزەکانن، بەڵام لە ڕاستیدا وانەبوو، ئەمانە تۆمەتبار بوون بۆیە هێزەکانمان زۆر بە بوێرانە دەستگیریانکرد.

ماوەیەک پێش ئێستا دوو تۆمەتباری ئەم باندە دەستگیر کران وە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی (30/4/2021) کاتژمێر (٢٣٠٠) هێزەکانی بەڕیوەبەرایەتیەکەمان تۆمەتباری سەرەکی ئەم باندەیان دەستگیر کرد، بەپێی ماددە (٤٤٤) لە یاسای سزادان.

بە شیوەیەکی فەرمی ئەم تۆمەتبارانە ڕەوانەی شاری بەغداد دەکەینەوە واتە (تسفیر)یان دەکەین، بۆ ئاگاداری بەڕێزتان ساڵی (2020) (١٨٣) تۆمەتبارمان دەستگیر کرد کە جۆرەها تاوانیان ئەنجامدابوو وەک دزی و ڕفاندن .

دوای دەستگیرکردنیان ڕەوانەی شارەکانی تری هەرێم و خواروی عێراقمان کردەوە کە لێی داواکرابوون.

لێرەدا دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست کە شەو و ڕۆژ لە ئەرکداین بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان و ئەمنیەتی شاری هەولێر، وە لێناگەڕیین کەس ئەو ئەمنیەتە تێکبدات.

بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر
2/5/2021

 

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌