ئاگاداربە لەکاتی شۆردنی ؛ ددانەکانت ؛ ئەم هەڵانە نەکەیت

ڕێژنە میدیا

 

شارەزایانى ددان باسیان لەوەکردووە، بۆ پاک کردنەوەى ددان، جگە لە فڵچە و مەعجون ڕێنماى بەهیچ کەسێک نادەین، کە خوێ و کاربۆنات بۆ سپى کردنەوەى ددانیان بەکاربهێنن، چونکە ئەو کارە دەبێتە هۆى ڕزاندنى ددانەکان و زیانیان پێدەگەینێت

چونکە لەناویاندا بەڕێژەیەکى زۆر و جیاواز، مادە و توخم هەیە.

هەروەها شارەزایان سەبارەت بەزیانەکانى ئەو کارە ئەوەیان ئاشکراکردووە، لەکاتى ششتنى ددانەکان بەخوێ و کاربۆنات، لەکاتێکدا کە ددانەکانتانیش پتەوبێت و کێشەی نەبێت، ئەو خوێ و کاربۆناتە ددانەکان تەنک و پووچەڵ دەکات و تووشى حەساسییەتیان دەکات، کە لەماوەیەکى کەمدا سەرجەم ددانەکان دەگرێتەوە، ئەگەر ددانەکانیش ڕزان، ئەوا بەگەرمى و ساردى و خواردن، ئازارێکى زۆر دروست دەکات.

شارەزایان دەڵێن، تەنها فڵچە ددانەکان پاک دەکاتەوە و مەعجونیش وەکو هاوکارێک بەکاردەهێندرێت، دەتوانن بەبێ مەعجونیش تەنها بەفڵچە ددانەکانتان بشۆن و پاکیان بکەنەوە، بەبێ بەکارهێنانى هیچ شتێکى دیکە، چونکە ئەو فڵچە بەینى ددانەکان پاک دەکاتەوە و ئەو خواردنانە دەردەهێنێت کە دەچنە بەینى ددانەکانەوە

چونکە ئەگەر هاتوو ئەو خواردنانە لەبەینى ددانەکان بمێننەوە، ئەوا لەگەڵ تێپەڕوبوونى کاتدا، دەگۆڕدرێن بەسرکەى زیان بەخش و زیان بەددانەکان دەگەیەنن..

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌