خۆت بەدور بگرە لەم حەوت کردارە کە دەبنە هۆى دڵەکزێ لە مانگى ڕەمەزاندا

ڕێژنە میدیا

 

* ڕاستەوخۆ ڕۆژو شکاندن بە میوە ترشەکان وەک سندى و لیمۆ، یاخود خواردنەوەى شەربەتە ترشەکان و خواردنەوە گازییەکان.

 

* خواردنى زۆر قورس دواى ڕۆژو شکاندن و نەبوونى جوڵە و ڕاستەوخۆ خەوتن دواى نان خواردن.

 

* خاڵێکى دیکە کە لەمانگى ڕەمەزاندا دڵەکزێ دروست دەکات ڕاستەوخۆ کێشانى جگەرەیە دواى بەربانگ.

 

* نەخواردنەوەى ڕێژەى پێویستى ئاو هۆکارە بۆ ئازارى گەدە و دڵەکزێ.

 

* نابێت مادە كافاييەكان زۆر بخورێتەوە وەک قاوە و چاو و نیسکافە.

 

* خواردنە زۆر چەور و بەپەلەکان نابێت زۆر بخورێن کاریگەرى نەرێنییان لەسەر تەندروستى مرۆڤ هەیە.

 

* پێویستە ئەو خواردنانەى دەوڵەمەندن بە بەهارات و توندن سنورداربکرێن یاخود زۆر خواردنى ترشیات.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌